بریندار بوونی کۆڵبەرێک لە پاوە

ک.م.م.ک:
سێشەممە 20ی گولانی 2722ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناسنامەی فەرزاد نەجیبی خەڵکی گوندی هانی گەرمەلەی سەر بە پاوە لەلایەن هێزە چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە برینداربوو.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزە چەکدارەکانی حکوومەتی ئێران ڕاستەوخۆ تەقەیان لە کۆڵبەرەکە کردووە و بە هۆی تەقەکە، ناوبرا لە قاچیدا بە سەختی برینداربووە.

جێگای ئاماژەیە، کە فەرزاد نەجیبی گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی پاوه بۆ چارەسەرکردن.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *