نەغەدە; هاوڵاتییەک لە زیندان ئازادکرا

ک.م.م.ک:
یەکشەممە 18ی گولانی 2722ی کوردی، زیندانی سیاسی محەمەد تاهیر حوسەین پوور تەمەن 26 ساڵ، کوڕی ڕەزا و خەڵکی نەغەدە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.


جێگای ئاماژەیە، کە ناوبراو لە ڕێکەوتی 25ی گەلاوێژی2721دا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە نەغەدە دەستبەسەرکرا و دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەتی ئێران لە هەمان شار.


محەمەد تاهیر حوسەین پوور، لە مانگی ڕەزبەری هەمان ساڵ دا، لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بە تۆمەتی “تێکدانی سامانی گشتی” و “بەشداریکردن لە خۆپیشاندانەکانی خەڵکی نەغەدە لە مانگی گەلاوێژ دا” سزای 15 مانگ زیندانی بەسەردا سەپێنرا بوو.
ع.س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *