سەقز؛ هاوڵاتییەک بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:

دووشەممە 12ی گولانی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی “ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی” خەڵکی سەقز، بە دانانی بارمتە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە سنە بە شێوەیەک کاتی ئازاد کرا.

بەپێی ڕاپۆرتەکە، ناوبراو بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی هەتا کاتی کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کراوە.

شایانی باسە کە، ئەم هاوڵاتییە لە ماوەی دەسبەسەریدا لە “دەستپێڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتن لەگەڵ بنەماڵە بێبەری کرابوو.

جێگای بەبیرهێناوەیە کە، لە ڕێکەوتی 14ی سەرماوەزی 2721ی کوردی دا، ڕەحمەتوڵڵا ساڵحیان یازی بڵاغی، بەبێ نواندنی حوکمی یاسایی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر و بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنە ڕاگوێزرابوو و لە ڕێکەوتی 14ی ڕێبەندانی هەمان ساڵ دا، پاش کۆتایی هاتنی قۆناغەکانی لێپرسینەوە،لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە بۆ زیندانی ناوەندیی حکوومەت لەو شارە ڕاگوێزرابوو.

تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، لەمەڕ هۆکاری دەسبەسەرکردن و تۆمەتی وەپاڵدراو دژی ئەو هاوڵاتییە هیچ زانیارییەک بەدەست نەکەوتووە.

ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *