ک.م.م.ک :
شەممە 10ی گولانی 2721ی کوردی،هاوڵاتییەک بە ناوی سەلاح سورخی، ئەندامی دەستەی پیشەیی مامۆستایانی شاری سەقز و زێوییە، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری سەقز دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران ماڵەکەی سەلاح سورخی یان پشکنیوە و دەستیان بەسەر چەند کەلووپەلێکی تایبەتیدا گرتووە کە بریتین لە مۆبایل، هارد، سیمکارت و دۆکیومێنتی تایبەتی.
جێی باسە کە، تا ئەو کاتەی ئەم هەواڵە بڵاودەکرێتەوە، هیچ ڕاپۆرتێک لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی سەلاح سورخی بڵاونەکراوەتەوە.
ع. س