ک.م.م.ک:
شەممە 10ی گەلاوێژی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەکی بە ناسنامەی پەیام مەنبەری تەمەن 33 ساڵ و خەڵکی گوندی نییەری سەر بە سنە بە بارمتەی 800 ملیۆن تمەنی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازادکرا.
جێگای ئاماژەپێکردنە کە، پەیام مەنبەری لە ڕێکەوتی 19ی بەفرانباری ساڵی ڕابردوو بە تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی حکوومەت” لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری سنە دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئێران لە شارەکە.
جێگای باسە، کە پەیام مەنبەری لە مانگی گوڵانی ساڵی ڕابردوو لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەسبەسەر و لە مانگی خەرمانانی ئەو ساڵەدا بە بارمتە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە سنە ئازاد کرا بوو.
ع. س