ک.م.م.ک:
شەممە 10ی گولانی 2722ی کوردی، دوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزەکانی هەنگی سنووری ئێران لە سنووری نەوسوو، پێنج کۆڵبەر کوژران و برینداربوون، کە دووانیان مێرمنداڵن.
ناسنامەی ئەم کۆڵبەرانە بەم شێوەیە یە؛
1- سەفەر سوبحانی هاوسەرگیری کردووە و دوو منداڵی و خەڵکی پاوە (کوژراوە).
2- مۆبین حامیدی، 27 ساڵە، خەڵکی گوندی دەشەی پاوە.
3- فەرشید قادریزادە، 27 ساڵە، خەڵکی گوندی دەشه-ی پاوە (دۆخی ناوبراو نالەبار ڕاگەیەندراوە وگوازرایەوە بۆ ناوەندی پزیشکی بۆ چارەسەرکردن و نەشتەرگەری بۆ کراوە).
4- فەرهاد مینایی 15ساڵه و خەڵکی سەلاسی باوەجانی یە.
جێگای ئاماژەیە، کە بەرەبەیانی ڕۆژی شەممە 10ی گوڵان، هێزەکانی هەنگی مەرزی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە تەقەیان لە لەوکۆڵبەران کردووە.
ع. س


