چالاکوانی کرێکاری عوسمان ئیسماعیلی لە سەقز دەستبەسەرکرا

ک.م.م.ک:

شەممە 10ی گوڵانی2722ی کوردی،
هاوڵاتییەکی ناسراوی شاری سەقز بە ناوی عوسمان ئیسماعیلی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لەو شارە دەستبەسەرکرا.

جێی باسە کە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران
لە کاتژمێر 10ی بەیانی دا بە جلی سڤیلەوە هەڵیانکوتایە سەر ماڵی تایبەتی عوسمان ئیسماعیلی و ماڵەکەی و ماڵی هەموو دراوسێکانی پشکنیون و لە کاتژمێر 3ی دوای نیوەرۆ لە کاتی گەڕانەوە بۆ ماڵەوە دەستبەسەریان کردووە.


جێگای ئاماژەیە، کە دادوەری کشیک بە بارمتە ناوبڕاوی ڕەوانەی زیندان کراوە.

عوسمان ئیسماعیل نزیکە دەسپێکی رۆژی جیهانی کرێکار دەستبەسەر کرا و لە مانگی ڕێبەندانی ساڵی ڕابردوو لە دادگای ئینقلابی ئێران لە سەقز بە تۆمەتی “پروپاگەندەی دژ بە حکوومەت” بێتاوان دەرچووبوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *