ک.م.م.ک:
ڕۆژی هەینی ٩ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، مامۆستایەکی خانەنشینکراوی قوتابخانەکانی شاری سەقز بە ناونیشانی سەید سەعید ئازادە ٥٧ساڵ تەمەن کوڕی سەید ڕەسووڵ لە لایەن ئامۆزایەکی خۆیەوە بە ناونیشانی سەید کەماڵ ئازادە لەسەر زەوی کشتووکاڵی لە گوندی مەحموود ئاوای ناوچەی فەیزوڵڵابەگی شاری سەقز بووە بە شەڕیان و بە چەکی تاپڕ تەقەی لێکردووە و کوشتوویەتی.
بە گوێرەی هەواڵە لە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو بۆ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەم ڕووداوەدا فیشەک بەر دڵی ناوبراو کەوتووە و دەمودەس گیانی لە دەست داوە و سەرەڕای ئەوەی خەڵک بەپەلە ناوەندە پێوەندیدارەکانیان ئاگادار کردۆتەوە و پزیشکی فریاکەوتنیش هاتووە، بەڵام ناوبراو گیانی لە دەست داوە و تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی یاسایی کراوە و دۆسیەکەیشی چوەتە بەشی یاساییەوە و لێکۆڵینەوە دەستی پێکردووە و کەسی بکوژیش دەستبەسەر کراوە.
ق.ش