سنە؛ ئازادی هاوڵاتییەکی دەستبەسەر کراوی ڕێوڕەسمەکانی نەورۆز بە دانانی بارمتە

ک.م.م.ک:

پێنجشەممە ٨ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، یەکێک لە دەستبەسەر کراوانی ڕێوڕەسمی نەورۆز بە ناونیشانی فوئاد عەنایەتی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە لە زیندانی حکوومەتی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.

بە پێی هەواڵەکە، فوئاد عینایەتی لە ڕێوڕوسمی نەورۆز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە پارکی بە ناو کوودەک لە شاری سنە دەستبەسەر کرابوو، بە دانانی بارمتەی ٦٠٠ملوێن تمەنی تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە سنە ئازاد کرا.

ناوبراو لە ماوەی دەستبەسەری لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری کرابوو.

شیاوی باسە کە، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەم هاوڵاتییەیان بە تۆمەتی هاریکاری حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کردووە.

ناوبراو لە ڕەزبەری٢٧١٨ی کوردی بە بۆنەی بەشداری لە گردبوونەوەکانی پشتیوانی لە ڕۆژاوا دەستبەسەر و لە ڕەشەمەی هەمان ساڵ لە لایەن لقی ١٠٤ی دادگای سزاکانی٢ی حکوومەتی ئێران لە سنە بە تۆمەتی تێکدانی ئاسایشی گشتی لە ڕێی بەشداری لە گردبوونەوەی نایاسایی بە دە مانگ زیندان و ٧٤ زەبری قامچی مەحکووم و ئەم حوکمە لە ٦ی گەلاوێژی ٢٧١٩ی کوردی، لە لقی یەکی حوکمە سزاکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە سنە جێبەجێ کرا.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *