سزای چەند هاوڵاتییەک لە شنۆ کەم کرایەوە

ک.م.م.ک:
بە پێی زانیارییەکانی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان، سزای پێنج زیندانی خەڵکی شنۆ بە ناوگەلی، فەرهاد مەعرووفی، عوبەید ئەنوەری، رەحمان ئەسەدی، جەلال قادرزادە و رێبوار چەکداری کەم کرایەوە.


بە پێی هەواڵەکە، سزای رەحمان ئەسەدی بۆ سێ ساڵ، فەرهاد مەعرووفی بۆ دووساڵ و سێ مانگ، عوبەید ئەنوەری بۆ یەکساڵ و شەش مانگ، جەلال قادرزادە بۆ دووساڵ و سێ مانگ و رێبوار چەکداری بۆ ۹ مانگ زیندانی تەعزیزی داشکا.


ئەم پێنج هاوڵاتییەی خەڵکی شنۆ پێشتر لەلایەن لقی یەکی دادگاە ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شنۆ سەرجەم بە ۱۳ ساڵ زیندان سزا درابوون.


دادوەر رەزایی، دادوەری لقی یەکی دادگای ئینقلابی ئێران لە شنۆ، ئەم هاوڵاتییانەی بە تۆمەتی هاوکاری و ئەندامەتی حزبێکی کوردی دژبەری کۆماری ئیسلامی ئێران، تاوانبار و دادگایی کردبوون.


جێگەی ئاماژەیە، ئەم پێنج هاوڵاتییە رێکەوتی ۱۱ـی گەلاوێژی ۲۷۲۱ـیکوردی لەلایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە شنۆ دەستبەسەر و بۆ گرتووخانەی ئەمنی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ راگوازرابوون.
م.ە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *