هەژماری گیراوانی بانە گەیشتە حەوت کەس

ک.م.م.ک:

لە درێژەی ئەو هەواڵەی کە سێشەممە ۶ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی لە لایەن کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستانەوە سەبارەت بەو ٥ هاوڵاتیەی شاری بانە لە لایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، ئاشکرا بووە کە دوو کەسی تریش دەستبەسەر کراون.

ئەفشین ڕەحیمی و فاتێح موجیدی، دو چالاکی کرێکاری دیکەن کە لە لایەن هێزەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون و چارەنووسیان نادیارە.

جێی ئاماژەیە، هێشتا دیار نییە، بۆ ئەو هاوڵاتیانە دەستبەسەر کراون و دیاریش نییە لە کام گرتووخانەی ئێران لە ژێر لێپێچینەوەدان.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *