لە شاری دوروود ٣٦ یەکەی پیشەیی بە بۆنەی خواردنی خۆراک لە ڕەمەزاندا پلۆمپ کران

ک.م.م.ک:

دووشەممە ٥ی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، ٣٦ یەکەی پیشەیی لە شاری دوروود بە هۆی جێبەجێکردنی گەڵاڵەی چاوەدێری پۆلیس لە سەر پیشەکان لە مانگی ڕەمەزان پلۆمپ کران.

بە پێی هەواڵەکە، فەرماندەی ئینتزامی حکوومەتی ئێران لەم شارە ڕایگەیاندووە کە لە جێبەجێ کردنی یەک گەڵاڵە لە ٣٨٧ یەکە پذکنین و جێبەجێکردنی بە لێەەرگرتنی بەڵێن و هۆشداری پێدان بە هەندێ لە پیشەکان و هەروەها لەو هەڵمەتەدا ٣٦ یەکەی پیشەیی داخران.

شیاوی باسە، لە یاساکانی کۆماری ئیسلامی ئێران خواردنی خۆراک لە مانگی ڕەمەزسن بە ئاشکرا بە تاوان ناودێر کراوە، بەڵام ماددەی ٦٣٨ی یاسای سزا ئیسلامیەکان لە ڕواڵەت نیشاندانی کردەوە بە سزا دەزانێ و هەر کەس بە ئاشکرا لە شوێنی جەماوەر و پێش چاوان وانیشسن بدات کە شتێکی خواردوە بە ٢ بۆ ١٠ مانگ زیندان یان ٧٤ زەبری قامچی مەحکووم دەکرێت.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *