برینداربوونی چوار کۆڵبەر لە هێڵی سنووری نەوسوود

ک.م.م.ک:

ڕۆژی پێنجشەممە یەکی گوڵانی ٢٧٢٢ی کوردی، گرووپێک کۆڵبەر لە هێڵی سنووری نەوسوو لە بۆسەی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە گرفتار بوون و چوار کەس لەوان بە گرانی بریندار بوون.

بە گوێرەی هەواڵەکان، ناونیشانی ئەم کۆڵبەرانە بەم شێوەیە؛
١.فەرەیدوون یووزی
٢. عابید شەجەریان
٣. دارا یووزی
٤. ڕەمەزان سابری( بە هۆی بەرکەوتنی ساچمە لە چاوی تووشی برینی گران هاتووە و بۆ ناوەندێکی دەرمانی لە تاران گوازراوەتەوە.

هەموو ئەم کەسانە خەڵکی گوندی یووزیدەر لە کامێرانـ.ن.

شیاوی باسە کە کۆڵبەری کارێکی قورس و پڕ کێشە و نەهامەتییە کە هاوڵاتیانی کورد لە ڕووی ناچارییەوە ڕووی تێدەکەن و ساڵانە ڕێژەیەکی زۆری کۆڵبەر دەکوژرێن و بریندار دەبن.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *