ئارەش نوری گیانی لەدەست دا

ک.م.م.ک:
ئارەش نوری کە بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە 30ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، دوای تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەربازییەکانی ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی نەوسودو بریندار ببوو، بەهۆی قوولی بریندارەکانیەوە گیانی لەدەستدا.
بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئارەش نوری خەڵکی جوانڕۆ کە لەلایەن هێزە سەربازییەکانەوە لەسەری بریندار ببوو، بە هۆی قووڵایی برینەکانی لە نەخۆشخانەی تاڵقانیی کرماشان گیانی لەدەستدا.

ئارەش نوری کوڕی بەهرام و خەڵکی گوندی کلاش نهین -ی سەر بە جوانڕویە.

کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان ئەمڕۆ لە هەواڵێکی دا برینداربووونی ئارەش نوری ڕاگەیاندبوو کە هێزەکانی سەرسنووری ئێران بە ئەنقەست ئەو کۆڵبەریان بە ئامانج گرتبوون.
ع.س

Leave a Reply

%d bloggers like this: