ک.م.م.ک:
شەممە ٢٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، بێهروز شاکر زیندانی سیاسیی مەحکووم بە ئێعدام کە لە ناڕەزایەتی بەرانبەر بە گواستنەوەی بۆ بەندی زیندانیانی سزا توندوتیژەکان، دەستی دابوویە مانگرتن لە خواردن، پاش گەڕاندنەوەی بۆ بەندی زیندانیانی سیاسیی دەستی لە مانگرتن لە خواردنەکەی هەڵگرت.
شیاوی باسە کە، ئەم زیندانییە سیاسییە مەحکووم بە ئێعدامەی بەندکراو لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بە بیانووی چاوپێکەوتنی ڕووبەڕوو بانگهێشتی نووسینگەی پاسەوانی زیندان کراو و بۆ ژووری ژمارە دووی تاوانە توندوتیژەکانە، ڕاگوازرا.
ئەم زیندانییە سیاسییە وەک هەڵوێست وەرگرتن بەرانبەر بە هەوڵی ڕایەدارانی زیندان دەستی دایە مانگرتن لە خواردن.
شاکر بێهرووز ڕێکەوتی ٢٧٢٠ی کوردی، بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی سپای پاسداران لە لایەن دادگای سزاکانی ورمێوە بە ئێعدام مەحکووم کرا.
ئەم حوکمە لە دۆخێکدا بەسەر ناوبراودا سەپێنراەە کە، ١٢ کەس شایەتیان داوە کە ناوبراو لەو گوندەی کە ئەو کەسە کوژراوە، نەبووە.
شاکر بێهرووز لە پاییزی ٢٧١٧ی کوردی، پاش وەرگرتنی ئەمان نامە، لە هەرێمی باشووری کوردستانەوە گەڕاوەتەوە و خۆی بە ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ ناساند. ناوبراو دەستبەسەر و پاش ١٤ ڕۆژ لێپرسینەوە ئازد کرا.
ناوبراو لە ڕێبەندانی ٢٧١٧ی کوردی، لە لایەن هێزەکانی پاراستنی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی حکوومەتی ئێرانەوە بە تۆمەتی کوشتنی ئەندامێکی ئەم دامەزراوە، دەستبەسەر و لێپرسینەوە و ئەشکەنجەی لەسەر جێبەجێکرا بۆ لێوەرگرتنی دانپێدانانی زۆرەملێ.
ق.ش