ک.م.م.ک:
یەکشەممە ٢٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، محەممەد فەتحوڵڵاهی کوڕی بایەزید خەڵکی بۆکان لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەو شارە ئازاد کرا.
بە گوێرەی هەواڵەکە، ئەم هاوڵاتییە بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ ملوێن تمەنی بە شێوەی کاتی تا کۆتایی قۆناغی دادگایی ئازاد کراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە، ئەم هاوڵاتییە چوارشەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ئەمساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیتەکانەوە دەستبەسەر کرا.
محەممەد فەتحوڵڵاهی پێشتر ئەندامی حیزبێکی کوردستانی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بووە و تا ئێستە هۆکاری دەستبەسەری و ئەو تۆمەتانەی پەیوەستی کراون ئاشکرا نەکراوە.
ق.ش