سەلاح ئازادی بە دانانی بارمتە ئازاد کرا

ک.م.م.ک:
شەممە 27ی خاکەلێوەی ۲۷۲۲ کوردی، سەلاح ئازادی، چالاک و ئەندامی سەندیکای یەکێتی مامۆستایانی کوردستان، دوای ئامادەبوونی لە لقی یەکی دادگای لێپرسینەوەی گشتی حکوومەتی ئێران لە مەریوان، بە بارمتە ئازادکرا.


بەپێی ڕاپۆرتەکە، ئەو چالاکوانە فەرهەنگییە پاش کۆتایی لێپرسینەوەکە، بە دانانی بارمتە تا کاتی دانشتنی دادگاییەکەی بە شێوەیەک کاتی ئازاد کرا.

شایانی باسە، دووشەممە 22ی خاکەلێوەی، ئەم چالاکوانەی یەکێتی مامۆستایان، بە تۆمەتی “پروپاگەندە دژی حکوومەتی کۆماری ئیسلامی و شێواندنی ڕای گشتی و هاوسۆزی لەگەڵ حزبێکی کوردی، لە ڕێگای بڵاوکردنی فیلم و وێنەکانەوە، بۆ دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران بانگکرابوو.


جێی ئاماژەپێدانە کە، ئەو هاوڵاتییە ڕۆژی پێنجشەممە 18ی خاکەلێوە بانگی پۆلیسی فەتای ئێران لە مەریوان کراوە و دوای لێپرسینەوە دەست بەسەر مۆبایلەکەیدا گیرابوو.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *