دەستبەسەری هاوڵاتییەک و نادیاربوونی چارەنووسی هاوڵاتییەکی دەستبەسەرکراو

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٢٤ی خاکەلێوەت ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران هاوڵاتییەکی خەڵکی بۆکان بە ناونیشانی محەممەد فەتحوڵڵاهی کوڕی بایەزیدـ یان دەستبەسەر کرد.

بە گوێرەی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران کاتژمێر ٣ی سەر لە بەیانی چوارشەممە بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاوڵاتییە و دەستبەسەریان کردووە.

شیاوی باسە کە، هیچ زانیارییەک لە چارەنووس و هۆکاری و شوێنی ڕاگیرانی ئەم هاوڵاتییە بەدەستەوە نییە.

لە لایەکی دیکەوە ڕۆژی سێشەممە نۆی خاکەلێوە، هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سەردەشت هەڵیان کوتاوەتە سەر ماڵی حامید عوسمانی هاوڵاتی خەڵکی گوندی یاسین ئاوای سەردەشت، لە کاتی پشکنین ماڵەکەیاندا سووکایەتیان بە بنەماڵەی ناوبراو کردووە و بە بێ حوکمی قەزایی دەستبەسەریان کردووە.

شیاوی باسە کە، لە کاتی دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییەوە تا ئێستە، بەدواداچوونی بنەماڵەکەی بێ ئەنجام بووە و چارەنووسی نادیارە.

شیاوی باسە کە، لە ماوەی دەستبەسەری ئەم هاوڵاتییە لە مافی دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر و چاوپێکەوتنی بنەماڵەکەی بێبەری بووە.

هەر وەها جێی ئاماژە پێدانە هیچ زانیارییەک لەمەڕ ئەو تۆمەتانەوە نراوەتە پاڵی ناوبراو بە دەستەوە نییە.

ق.ش

Leave a Reply

%d bloggers like this: