ک.م.م.ک:
چوارشەممە 24ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، کۆڵبەرێک بە ناوی یەحیا ڕۆستەمزادە خەڵکی گوندی دێتووت-ی(دهتوت) سەر بە شاری جوانڕۆ دوای ئەوەی هێزە سەربازییەکانی ئێران ڕاستەوخۆ لە بەرزاییەکانی نەوسووتەقەیان لێکرد بە سەختی بریندار بوو.
جێگای ئاماژەیە، کە هێزە سەربازییەکانی ئێران بەبێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەخت تەقەیان لە گروپێک لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا ناوبراو بە سەختی بریندار بووە.
شایانی باسە کە ئەم کۆڵبەرە بۆ چارەسەری پزێشکی رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
تاکاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە لەمەڕ دۆخی تەندروستی ناوبراو هیچ زانییارییەک بەدەستەوە نییە.
جێی ئەماژەیە کە ساڵانە دەیان کەس بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێرانەوە دەکوژرێن و سەدان کەسیش بریندار دەبن.
ع. س