تاران؛ گیان لەدەستدانی هاوڵاتییەک لە بنکەی دەستبەسەرکردنی پۆلیس (شاپوور)

ک.م.م.ک:

چوار شەممە؛ 24ی خاکەلێوە 2722ی کوردی؛
هاوڵاتییەکی بەناوی «میلاد جەعفەری» تەمەن 25 ساڵ و خەڵکی شاری «کرماشان » کە دانیشتووی تارانە، لە 18ی خاکەلێوە بە تۆمەتی “ماددە هۆشبەرەکان” لە تاران لەلایەن پۆلیسی ئێرانەوە دەستبەسەرکراوە و بە شێوەیەکی گومانەوە لە بنکەی ئاسایشی « شاپور» گیانی لەدەستداوە.

بەپێی هەواڵی گیشتو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان خێزانی ئەم هاوڵاتییە هۆکاری گیان لەدەستدانی کۆرەکەیان ئازار و ئەشکەنجەی جەستەیی دەزانن.

بەگوێرەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای ئەوەی خێزانی ئەو هاوڵاتییە سەردانی پزیشکی دادوەریی «کەهریزک » یان کردووە، وێنەی تەرمی میلاد جەعفەری ـیان بە باوکی نیشان داوە
هەروەها هۆکاری مردنی کوڕەکەیان بەهۆکارگەلی جۆراوجۆر شوبهاندووە، وەک “خۆکوشتن” و “کەوتنە خوارەوە لە بەرزایی” لە کاتی دەستبەسەرکردندا، بەڵام نیشانەکانی سەر جەستە و نیشانەکانی خوێنبەربوون لەسەر دەمووچاو لە وێنەکاندا دیار بووە.

هەروەها بە وە خێزانە گووتراوە کە تەرمەکە لە 19ی خاکەلێوە براوەتە پزیشکی دادوەری لە «کەهریزەک»

بەڵام هێزە ئەمنییەکانی ئێران کاتی مردنی ئەم هاووڵاتییەیان 22ی خاکەلێوە راگەیاندووە.


بنەماڵەی « میلادجەعفەری» بە هۆی روون نەبوونی چۆنیەتی گیان لەدەستدانی کۆرەکەیان ڕەتیان کردەووە کە تەرمەکە وەرگرنەوە تا ئەو کاتەی کە توێکاری ئەنجام دەدرێت.
ا.ح

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *