بانگهێشت کردن و لێپرسینەوەی هاوڵاتیەک لە شاری پیرانشار

ک.م.م.ک:
چوارشەممە 24ی خاکەلێوە 2722ی کوردی؛ لەم چەند ڕۆژەی دواییدا هاوڵاتیەکی ناسراو بە «سەید عەزیز ئەحمەدی » کوڕی « سەید ڕەحمان» خەڵکی پیرانشار بانگهێشتی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لەشاری پیرانشار دەکرێت لێپرسینەوەی لەسەر جێبەجێ دەکرێت.

جێی ئاماژەیه که، ناوبراو له ڕێگەی تەلەفونەوە بە هۆی بەشداریکردن له ئاهەنگەکانی نەورۆز لە لایان ھێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات بانگهێشتی ئەو ناوەندە ئەمنییەتییە کراوە.

جێگای ئاماژەیە، کە هێزە ئەمنییەکانی ئێران مۆبایلی ئەم هاوڵاتییان دەست بەسەردا رتووە و ڕەتیان کردەوە کە رادەستی بکەنەوە.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە، ئەو هاوڵاتییە دوای چەند کاتژمێرێک لە دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوە بە شێوەیەکی کاتی ئازادکراوە.
ا.ح

Leave a Reply

%d bloggers like this: