بڕینەوەی حوکمی ئێعدام لە پێش چاوی گشتی بۆ هاوڵاتییەک لە خوڕەم ئاوا

ک.م.م.ک:

بە پێی هەواڵە گەیشتووەکان، هاوڵاتییەکی بەندکراو لە زیندانی حکوومەتی ئێران لە خوڕەم ئاوا سەر بە لوڕستان بە تۆمەتی کوشتنی ڕایەدارێکی هێزی ئینتزامی لە لایەن هێزی قەزایی حکوومەتی ئێرانەوە بە ئێعدام لە پێش چاوی جەماوەر مەحکووم کراوە.

شیاوی باسە کە، ئەم زیندانییە بە تۆمەتی ئەوەی کە لە سەرماوەزی ٢٧٢١ی کوردی، لە ڕەوتی تێهەڵچوون لە گەڵ ڕایەدارێکی هێزی ئینتزامی حکوومەتی ئێران لە لوڕستان بە ناونیشانی ڕەحمان پوور دێهقانی کوشتووە، بە ئێعدام لە پێش چاوی گشتی مەحکووم کراوە.

شیاوی باسە کە، تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە ناونیشانت ئەم هاوڵاتییە لە لایەن هیچ پێگەیەنەر و ئۆرگانێکی قەزاییەوە ئاشکرا نەکراوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *