ک.م.م.ک:
عەبدولواحید عەباسی زادە، تەمەن ٣٥ ساڵ و کوڕی عوسمان لە لایەن دادگای ئینقلابی ئێرانەوە لە شاری بانە بە سەرۆکایەتی دادوەر ئەکبەر میرزایی بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کرا.
دادگای ئێران ئەم هاوڵاتییە بە تۆمەتی پڕووپاگەندە لە بەرژەوەندی حیزبێکی کوردی ئۆپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران بە سێ مانگ زیندانی تەعزیری مەحکووم کردووە و ئەم حوکمە ڕۆژی سێشەممە شازدەی خاکەلێوە بە شێوەی فەرمی پێی ڕاگەیەندراوە.
شیاوی باسە کە، ڕێوڕەسمی محاکمەی عەبدولواحید عەباسی زادە، سێشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ساڵی ڕابردوو لە دادگای ئینقلابی ئێران لە شاری بانە بەڕێوە چووبوو.
بە پێی ئەو حوکمەی بۆی دیاریکراوە، دوو مانگ لە سزای زیندانی ئەم هاڵاتییە بۆ ماوەی سێ ساڵ هەڵپەسێردراوە.
عەبدولواحید عەباسی زادە خەڵکی گوندی کوپێچی خوارووی سەر بە شاری بانە ڕۆژی شەممە یەکی سەرماوەزی ٢٧٢٠ ی کوردی، بە بێ نواندنی حوکمی قەزایی لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.
ق.ش