شنۆ; بڕینەوەی شەش مانگ سزای زیندانیکردن بۆ واحید شێخ محەمەدی

ک.م.م.ک:
بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە بۆ کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا هاوڵاتیەکی کورد بە ناسنامەی “واحید شێخ محەممەدی” خەڵکی گوندی عەلیاوای سەر بە شنۆ، لە لایەن لقی یەکی دادگای ئینقلابی حکوومەتی ئێران لەو شارە بە سەرۆکایەتی دادوەر ڕەزایی، بە تۆمەتی “هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە لایەنە ئۆپۆزسیۆنەکانی دژ ئێران” سزای شەش مانگ زیندانیکردنی تەعزیری بەسەردا سەپێنرا.


جێی باسە کە واحید شێخ محەمەدی لە 22ی ڕێبەندانی 2721دا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرابوو.

پاشان ناوبراو لە ڕێکەوتی 20ی ڕەشەممەی هەمان ساڵ لە یەکێک لە گرتووخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ورمێ گوازرایەوە بۆ زیندانی حکوومەت لە شنۆ.

لە کۆتایدا هاوڵاتییەکە لە ڕێکەوتی 23ی ڕەشەممەی 2720دا. بە دابینکردنی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە ئازاد کراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *