بانکی گیراوانی سیاسیسزادراو بە زیندانسلایدەرهەواڵەکان

بڕینەوەی حوکمی زیندان بۆ دوو کەس لە هاوڵاتیان لە شنۆ

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ١٧ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی شێرزاد مامەندی خەڵکی گوندی قەزناوێ و حەیدەر عەلیزادە خەڵکی گوندی ئارزێوێ سەر بە شنۆ لە لایەن دادگای سزاکانی حکوومەتی ئێرانەوە لەو شارە بە زیندان مەحکووم کران.

بە گوێرەی هەواڵەکە، حەیدەر عەلیزادە ٤ساڵ و شێرزاد مامەندی ٢ ساڵ زیندانی تەعزیری بە سەریاندا سەپێنراوە و ئەم حوکمە لە ١٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵ بە شێوەی فەرمی بەم دوو هاوڵاتییە ڕاگەیەندراوە.

شیاوی باسە کە، ئەم دوو هاوڵاتییە لە ساڵی ٢٧٢١ی کوردی، لە لقی ١٠١ی دادگای سزاکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە شنۆ بە تۆمەتی هاریکاری لە گەڵ حیزبێکی کوردی ئوپوزیسیۆنی حکوومەتی ئێران دادگاییی کران.

ناوبراوان لە ڕەزبەری ٢٧٢١ی کوردی، پاش کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە گرتووخانەی ئیدارەی ئیتلاعاتی حکوومەتی ئێران لە ورمێ بە دانانی بارمتە ئازاد کران.

حەیدەر عەلیزادە و شێرزاد مامەندی لە حەوتی خەرمانانی ٢٧٢١ی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە ماڵی خۆیان دەستبەسەر و ڕایەدارانی ئەمنییەتی حکوومەت پاش پشکنینی ماڵەکەیان هەندێ لە کەلووپەلی تایبەتی ئەم دوو هاوڵاتییان دەستبەسەردا گرت.

ق.ش

Related posts

گیانلەدەستدانی ژینگەپارێز مستەفا عەبدوڵڵاهی دوای چەند ڕۆژێک لە سووتاندن

Rahim Kholafai

لە ۱۶ شارەدێ وبەدەیان گوندی سەر بە شاری ئامەدی باکوری کوردستان هاتووچۆ قەدەغە کرا

برینداربوونی هاوڵاتیەکی کورد لەشاری بانە بەهۆی تەقینەوەی مین

Leave a Comment