ک.م.م.ک:
بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، لەم چەند ڕۆژەی دواییدا نۆ هاوڵاتی شاری مەهاباد بانگکراون بۆ ئیدارەی ئیتلاعات و ئیتلاعاتی سوپای پاسدارانی ئێران لەو شارە و لێپرسینەوەیان لەگەڵ کراون.
بەپێی ئەو زانیارییانەی بە دەست گەیشتوون، ناسنامەی ئەو هاوڵاتیانە وەکوو واحد سۆفی، جەمال عەلەوی، ئاکۆ ئەحمەدی، ڕەحیم ئەحمەدی و ناسر ڕووزخون، لۆقمان شەنگێ، وەیسی قادری، ئەمیر سولتانی و مەتین خولە خەڵکی مەهاباد ڕاگەیەندراوە.
جێی باسە کە هۆکاری بانگکردنی ئەو هاوڵاتیانە بەشداریکردن لە مەراسیمەکانی نەورۆزدا ڕاگەیەندراوە.
بەپێی سەرچاوە باوەڕپێکراوەکان، ئەو هاوڵاتییانە دوای چەند کاتژمێرێک لە لێپرسینەوە، بە پابەندی نووسراو ئازادکراون.
جێی ئاماژەپێکردنە که له سەرەتای ساڵی نوێوە ژمارەیەکی زۆر لە هاوڵاتیانی کوردستان لەلایەن دەزگا ئەمنییەکان و ئیتلاعاتی ئێرانەوە بانگکرابوون و هەڕەشەیان لێکراوەنە کە لەمەراسیمەکانی نەورۆزدا بەشداری نەکەن.
ع. س