ک.م.م.ک:
بە پێی هەواڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کورستان، ئەحمەد ڕەسووڵی و ساسان پاداش کە سێشەممە ٢ی خاکەلێوەی کوردی، لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوون، بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد کراون.
بە پێی زانیارییەکان، ئەم دوو هاوڵاتییە پیرانشارییە بە شێوەی کاتی و تا کۆتایی قۆناغی دادگایی کردن ئازاد کراون.
هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران لەهەوڵێکی نایاساییدا ئەحمەد ڕەسووڵی و ساسان پاداش یان لە ڕۆژی سێشەممە ٢ی خاکەلێوە پاش بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز و ساڵی نوێ دەستبەسەر کردبوون.
هێزە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران ئەم دوو هاوڵاتییەیان بە بۆنەی بەڕێوەبردنی ڕێوڕەسمی نەورۆز لە گوندی قەڵاتەڕەش سەر بە پیرانشار تۆمەتبار کردووە.
ق.ش