ک.م.م.ک:
پێنجشەممە ١١ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی مێرمنداڵ بە ناونیشانی ئارشیا ئیبراهیمی ١٧ساڵ تەمەن، کوڕی ئەمیر و خەڵکی شاری جوانڕۆ لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ڕۆژی دووشەممەی ئەم حەوتوویە، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی عەلی فەتاحی خوێنکاری ماستێری میکانیک لە زانکۆی کرماشان، بە بۆنەی هەژاری و دەستنەڕۆیی دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
شیاوی باسە، هەژاری و دەستنەڕۆیی و نەبوونی هەلی کار، خەڵکی کوردستان بەتایبەت گەنجان گوشاری قورسی ئابووری و هاوسەرگیری زۆرەملێ، هەڵاواردنی ڕەگەزی، نەبوونی پشتیوانی یاسایی لە ژنان، لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژیەکان لە کوردستان دێنە هەژمار.
ق.ش