ک.م.م.ک:
یەکشەممە 7ی خاکەلێوەی 272ی کوردی، بەلایەنی کەمەوە حوکمی لەسێدارەدانی چوار زیندانی بە ناوەکانی سەید فەیزوڵڵا نوروڵڵایی و ئەحمەد نوری خەڵکی کرماشان و حەمید گۆدەرزیان و محەمەد نەجاریان خەڵکی ئەراک لە زیندانی ناوەندی ئێران لە ئەراک جێبەجێ کرا.
جێی باسە ئەو چوار بەندکراوانە لەلایەن دەزگار دادوەری کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە بەتۆمەتی مادەی هۆشبەر دەستبەسەرکراون و سزای لەسێدارەدایان بەسەردا سەپێنراوە، ئەمە لەکاتێکدا کە تاک و قەوارەکانی سەر بە ڕێکخراوی تیرۆریستی پاسدارانی ئێران لەگەورەترین مافیای مادە هۆشبەرەکانی هەرێمن.
تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، لە لایەن میدیاکانی ناو ئێرانەوە لە سێدارەدانی ئەو زیندانیانە ڕانەگەیەندراوە.
ع. س