ک.م.م.ک:
سێشەممە ٩ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بە ناونیشانی عەلی فەتاحی خوێندکاری باڵای بواری میکانیک، خەڵکی کرماشان، لە ڕۆژانی ڕابردوو دەستی دایە خۆکوژی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.
تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم هاوڵاتییە نەزانراوە.
کێشەی ئابووری ە گوشاری دەروەنی و ڕۆحی و لێکەوتەکانی، سەپاندنی کەلتووری باو، پرسی سیاسیی و گوشارە کۆمەڵایەتییەکان، تاقمێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە ئێران و بەتایبەتی لە کوردستان دێنە هەژمار.
ق.ش