ک.م.م.ک:
دووشەممە ٨ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی فەردین پەیمانکار، عابید خورشیدی و کەیوان کەریمی خەڵکی سنە بە دانانی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی دادگایی کردن بە شێوەی کاتی لە زیندانی ئێران لەو شارە ئازاد کراون.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم سێ هاوڵاتییە یەکی خاکەلێوە، کەوتنە بەر پەلاماری هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە پارکی منداڵانی سنە دەستبەسەر کرابوون.
شیاوی باسە کە لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەیان هاوڵاتی بە بۆنەی پێشوازی و بەشداری لە جێژنی نەورۆز لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون کە چارەنووسی هەندێکیان نادیارە.
ق.ش