ک.م.م.ک:
یەکشەمە 7ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی بەهمەن چەشتە، 48 ساڵە، کوڕی حەسەنی و خەڵکی پیرانشار بە دابینکردنی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئێران لەو شارە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
شایانی باسە کە، بەهمەن چەشتە لە ڕێکەوتی 28ی ڕەشەممەی ساڵی ڕابردوو بەبێ فەرمانی دادوەری لەبەردەم بینای ئاگرکوژێنەوەی پیرانشار دەستبەسەر کراوە.
تا ئێستا لەسەر هۆکارەکانی دەستبەسەرکردن و تۆمەتەکانی سەر ئەو هاوڵاتییە، هیچ زانیارییەک لەبەردەستدا نییە.
ع. س
.


