کامێران؛ بانگهێشت، دەستبەسەرکردن و لێپرسینەوە لە هاوڵاتیەکی دیکە

ک.م.م.ک:
پێنجشەممە 4ی خاکەلێوەی 2722ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناسنامەی عەینەدین ئەمیری خەڵکی کامێران لەو شارەدا بانگکراوە بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران و لێپرسینەوەی لێکرا.

جێگای ئاماژەیە، کە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەهۆی بەکارهێنانی کڵاوێکی نەخشکراو بە ئاڵای کوردستان بۆ کوڕەکەی و جامانە لە ئاهەنگی جەژنی نەورۆزی کامێراندا ئەو هاوڵاتیەیان بانگ کردبوون.

بەپێی راپۆرتەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ئاهەنگەکانی نەورۆزدا ناسنامەی ئەو هاوڵاتییان زەوت و دەستیان بەسەر دا گرتووە.

جێی ئاماژەپێکردنە کە دوای چەند کاتژمێرێک لە گرتن و لێپرسینەوە ئەو هاوڵاتییە بە پابەندی نووسراو بە شیوەی کاتی ئازادکراوە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *