دەستبەسەری و سووکایەتی پێکردنی سێ هاوڵاتی خەڵکی سەڵماس لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هێزە ئەمنییەکانی ئێران سێ هاوڵاتیان بە ناوەکانی ئەحمەد خان محەممەدلوو، محەممەد خان محەممەدلوو و ئەمیر ئەحمەدلوو خەڵکی شاری سەڵماس، بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی نەورۆز دەستبەسەر و ئەشکەنجەدان دان.


شیاوی باسە کە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران پاش دەستبەسەری و لێدانی ئەم سێ هاوڵاتییە، لە کردەوەیەکی قیزەون و دژە مرۆییدا دەستیان دایە تاشینتی قژە سەری ئەوان و سووکایەتیان پێ کردن.

بە گوێرەی هەواڵەکە ئەم هاوڵاتیانە پاش چەندد کاتژمێر دەستبەسەری و لێپرسینەوە، بە لێوەرگرتنی بەڵێن نامەی نووسراوەیی بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

جێی بیرهێنانەوەیە کە، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو دەیان هاوڵاتی بە بۆنەی بەشداری لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆز لە لایەن دامەزراوە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دوستبەسەر کراون.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *