هێزە ئەمنیەکانی سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە ناوچە سنوریەکانی،نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆ گەنجێکی کوردیان کوشت.
بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان لە ناوچەی شارباژێڕی پارێزگای سلێمانی ،لە سنوری نێوان ڕۆژهەڵات و باشوری کوردستان ناسراو بە سنوری شابەدین هێزە ئەمنیەکانی سپای کۆماری ئیسلامی ئێران گەنجێکی کوردی تەمەن ۱۹ساڵ بە ناوی پشتیوان مستەفا بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئەمنیەکانی سپای پاسداران به گرانی بریندار دەبێت.
دهگوترێت، پشتیوان مستەفا سەرەڕای هەوڵی بنەماڵەکەی و ڕاگواستنی بۆ نەخۆشخانە بە هۆی گرانی برینەکانیەوە گیانی لە دەسدەدات.
شایانی باسە کە کۆماری ئیسلامی ئێران لە سنوورە دەسکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بەردەوام زیانی گیانی و مادی بە خەلکی کوردستان گەیاندوە،کە بە تایبەت کۆڵبەران بە هۆی تەقەی هێزە ئەمنیەکانی ئێرانەوە بوون بە قربانی ئەم هێرشانە.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان