تۆپبارانی ناوچە سنووریەکان لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بەکۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ئەوڕۆ ۲۱یی گەلاوێژی ۱۳۹٥ی هەتاوی پترلە دوو کاتژمێر بەردەوام ناوچە سنوورییەکانی شارەدێی سیدەکان وهەرێمی بەربزن بۆردمان دەکەن وبەوهۆیەوە هەوڵاتیانی ناوچەکە ئاوارەبوون.

کاتژمێری ۱۰ی بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تۆپخانەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ناوچە سنوورییەکانی شارەدێی  سیدەکانی سەربە شارۆچکەی سۆران وپارێزگای هەولێر وهەرێمی بەربزنـی سەربەهەرێمەکانی پاراستنی مەدیا دەکەن وتائێستاش ناوبەناو بەردەوامە

کاروان کەریم خان بەڕێوەبەری شارەدێی سیدەکان بۆ تۆڕی هەواڵنێری ڕۆژنیوزی پشتڕاست کردەوە و وتیشی بەهۆی تۆپبارانەوە ژمارەیەکی زۆری کۆچەری وجوتیاران ئاوارەبوون وپوش وپاوانێکی زۆریش ئاگری گرتووە.

جێگەی باسە مانگی ڕابردووش شارەدێی حاجی ئۆمەران وسیدەکانی سەربە پارێزگای هەولێری بۆردوومانکرد وبەو هۆیەوە زیانی زۆری مادی لێکەوتەوە وبووە هۆی برینداربوونی ژمارەیەک هەوڵاتی.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان