سنە؛ بانگهێشت و دەستبەسەری هاوڵاتییەکی دیکە

ک.م.م.ک:

چوارشەممە ٣ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناونیشانی ئومێد شێخی خەڵکی سنە بانگێشتی دامەزراوە ئەمنییەکانی ڕێکخراوی تیرۆریستی سپای پاسدارانی ئێران لەو شارە کراو و پاشان دەستبەسەر کرا.

شیاوی باسە کە ناوبراو لە ڕێی پێوەندی تلەفوونییەوە بە بۆنی بەشداری لە ڕێوڕەسمی جێژنی نەورۆزە کە لە پارکی منداڵان بەڕێوە چبوو کرا.

بە پێی هەواڵەکە، هێزە ئەمنییەکانی ئێران لە ڕێی پێوەندی تلەفوونییەوە بە بنەماڵەی ئەم هاوڵاتییەیان ڕاگەیاند کە کوڕەکەیان بۆ گرتووخانەیەکی ئەمنییەتی ڕێکخراوی تیرۆریستی سپا ناسراو بە شارامفەڕ گوازراوەتەوە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *