خۆکوژی هاوڵاتییەکی گەنج لە مەریوان

ک.م.م.ک:

سێشەممە ٢ی خاکەلێوەی ٢٧٢٢ی کوردی، هاوڵاتییەکی گەنج بە ناونیشانی ئارمان بەهرامی خەڵکی مەریوان، لە ڕێی خۆهەڵواسینەوە هەڵی کوتایە سەر گیانی خۆی و کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری خۆکوژی ئەم گەنجە نەزانراوە.

کێشەی ئابووری و گوشاری دەروونی و ڕۆحی کە بە هۆی سەپاندنی کەلتووری نەشیاو، پرسی سیاسیی ە گوشارە کۆمەڵایەتییەکان لە هۆکارە سەرەکییەکانی خۆکوژی لە ئێران و بەتایبەت لە کوردستان دێتە هەژمار.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *