دوو هاوڵاتی خەڵکی ورمێ بە سزای زیندانیکردن مەحکووم کران

ک.م.م.ک:
دووشەمە 22 ڕەشەممەی 2721ی کوردی، دادگای ئینقلابی ئێران لە ورمێ دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی ئەمین ئێرانیزادە کوڕی ناسر خەڵکی گوندی قاسملوو و شێرزاد شەوقی قاسملو کوڕی خالید و خەڵکی گوندی مام ئیبراهیمی ئەو شارە، بە تۆمەتی “هەوڵدان دژی ئاسایشی نەتەوەیی لە ڕێگەی ئەندامێتی لە یەکێک لە حزبە کوردستانیەکان”، هەریەکەیان بە 2 ساڵ و شەش مانگ زیندانی و سێ ساڵ زیندانییان بەسەردا سەپێندرا.

جێی ئاماژەیه که ئەو هاوڵاتیانه له ڕێکەوتی 14 و 20ی پووشپەڕی ئەمساڵ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە بەبێ فەرمانی دادوەری لە ورمێ دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ گرتووخانەی ئەو شارە و دوای تەواوبوونی پرۆسەی لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ بەندیخانەی ئێران لە شاری شنۆ.

ئەو دوو هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی 6ی خەرمانانی ئەمساڵ بە دابینکردنی بارمتە تا کۆتایی قۆناغەکانی لێپرسینەوە بە شێوەیەک کاتی ئازاد کرا بوون.


شایانی باسە، کە ئەو دوو هاوڵاتییە لە کاتی دەستبەسەری دا لە مافی هەبوونی “پارێزەر و سەردانی بنەماڵە” بێبەش کراون.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *