ک.م.م.ک:
چوارشەمە 25ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی.حەوت هاوڵاتی بە ناوەکانی ئارام مورادیان، یوسف عومەرپوور، موراد مامەڕەش و ڕەحمان خزمەتگوزار، عەلی عومەرپوور، فریاد شیلان و خەبات شەکیبا بە بارمتەی قورسەوە بە شێوەیەکی کاتی و تا کاتی کۆتایی لێپرسینەوە لە زیندانەکانی ئێران ئازادکران.
جێی ئاماژه پێکردنە کە ئەو هاوڵاتیانه له ڕۆژگتلی 23ی خەزەڵوەر و 9 و 11ی سەرماوەزی ئەمساڵەوە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوه بە بێ نواندنی هیچ فەرمانێکی دادوەری دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ گرتووخانەکانی ئێران و دوای تەواوبوونی لێپرسینەوە گوازرانەوە بۆ زیندانەکان.
شایانی باسە، کە ئەو هاوڵاتییانە لە کاتی دەستبەسەری دا لە مافی هەبوونی “پارێزەر و سەردانی بنەماڵە” بێبەش کراون.
تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو ئەو هاوڵاتییانە و ئەو تۆمەتانەی لەسەرییان هەیە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س