ک.م.م.ک:
سێشەممە ٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، حوکمی ئێعدامی دوو هاوڵاتی بە ناوەکانی” میرعەلی حسێنی و پەیمان باباخانی لە زیندانی ئێران لە ورمێ جێبەجێ کرا.
جێی بیرهێنانەوەیە کە ئەم دوو هاوڵاتییە بە تۆمەتی کوشتن لە لایەن سیستەمی قەزایی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستبەسەر و بە ئێعدام مەحکووم کرابوون.
شیاوی باسە کە ڕۆژی دووشەممە٢٣ی ڕەشەمە هاوڵاتییەکت دیکە بە ناونیشانی ئیبراهیم نەسیری خاە خەڵکی سەڵماس لە زیندانی ئێران لە ورمێ جێبەجێ کرابوو.
ق.ش