بانگهێشت و لێپرسینەوەی سێ هاوڵاتی لە لایەن ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی ئێرانەوە

ک.م.م.ک:

یەکشەممە ٢٢ی ڕەشەمەی ٢٧٢١ی کوردی، سێ هاوڵاتی بە ناوەکانی ئەرسەلان نیکخاە ٢٧ساڵ، کوڕی عارف و عەتا فەتاحی ٢٤ساڵ کوڕی محەممەد و ئارەش نەوزەری ٢٦ساڵ کوڕی فایەق، خەڵکی گوندی سەردۆش سەر بە شاری مەریوان، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو بانگهێشتی پاراستنی ئیتلاعاتی هێزی ئینتزامی ئێران لە مەریوان کران و لێپرسینەوەیان لەسەر جێبەجێ کرا.

جێی بیرهێنانەوەیە کە دامەزراوە ئەمنی و ئیتلاعاتییەکانی ئێران بۆ ڕێگری کردن لە بەڕێوەچوونی جێژنی جڤاکی نەورۆز هەوڵیان داوە بە لێوەرگرتنی بەڵێن نامەی نووسراوەیی لەم سێ هاوڵاتییە، ڕێگریان لە پلان و گەڵاڵە داڕشتن و بەشداری لەم جێژنانە لێکردوون.
لە کۆتاییدا ئەم سێ هاوڵاتییە پاش چەندد کاتژمێر لێپرسینەوە لە بەرانبەر بەڵێننامەی نووسراوەیی لە گرتووخانە ئەمنییەکان ئازاد کردووە.

شیاوی باسە کە ئەم سێ هاوڵاتییە پێشینەی دەستبەسەر کراویان هەبووە.

ق.ش

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *