بەپێی ڕاپۆرتێک کەبە کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان گەیشتوە ، ڕۆژی چوارشەمە ۲۰ی گەلاوێژی ۹٥ هەتاوی لە درێژەی ئەو گوشار و بێڕێزیانەی کە ڕۆژانە بۆ سەر باوەڕدارانی ئایین یارسان لە لایەن سیستمی کۆماری ئیسلامی و ولایەتی فەقێ وە دەکرێیت ئەمجارە “سیاوش کولیایی “دەستبەسەر دەکرێت.
بە پێی ڕاپۆرتەکە سیاوش کولیایی بە هۆی بەڕێخستنی یادکردنەوە لە سێهەمین ساڵوەگەڕی شەهیدبوونی “موحەمەد قەنبەری” لە شارستانی “تاکستان سەربەپارێزگای قەزوێن”لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانەوە دەستبەسەر دەکرێت و هەناردەی شوێنێکی نادیار دەکرێت.
شایانی وەبیر هێنانەوەیە کە یایینی یارسان یەکێک لە ئایینەکۆن و پیرۆزەکانی گەلی کورد، کەزۆرترین باوەڕ مەندان بەم دینە لە دەڤەری کرماشان بەتایبەت و لە کوردستان بە گشتی ئەم ئایینەکۆنەو ڕەسەنەی کوردیان پاراستوە و هەرچەن بە هۆی قدەغە کردنی ئەم ئاییەنەوە لە دوای ئیسلام و بەتایبەت هەوڵی جیدی بۆلەناو بردنی ئەم دینە لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە ڕۆژ بەڕۆژ ڕووی لە زیاد بوونە و بۆ ئەوەی لە شاڵاو و پەلامار ئایینی سەردەست خۆ بپارێزێت، هەندێک گۆڕانی ڕوواڵەتی بەسەردا هاتوە، بەڵام جەوهەرەو کرۆکەی دینەکە کە باسە لە سەر پەروەردەبوونی ڕۆحی و ڕەوانی لە سەر ئەساسی ڕاستی و حەق بێژی، بەڵگەێیکە بۆ پیرۆز بوون و لەناو نەچونی ئەم ئایینە پیرۆزەی کورد.
کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان