پەردیس ڕەبیعی خوێندکاری زانکۆی خوارەزمی دەسبەسەرکرا

ک.م.م.ک:
هەینی 20ی ڕەشەممەی 272ی کوردی، خوێندکارێکی زانکۆی خوارەزمی بە ناسنامەی پەردیس ڕەبیعی لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە تاران دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ شوێنێکی نادیار.

بەپێی راپۆرتەکە، پەردیس ڕەبیعی چالاکوانێکی کوردە و نیشتەجێی شاری یەزدە کە لە بواری کوشتنی ژناندا چالاکە و ئێستا خەریکی کۆکردنەوەی ئینسکلۆپیدیایەکی لەسەر قوربانیانی ژنان لە نەریت و شەریعەت و کوشتنی ناموس لە ئێرانە. ناوبراو خوێندکارێکی بەشی ژنێتیکە.


تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی لەسەرییان هەیە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *