هێزە چەکدارەکانی ئێران سێ کۆڵبەرێکیان بریندار کرد

ک.م.م.ک:
سێشەمە 17ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، سێ کۆڵبەر بە ناوەکانی پوریا عەبدوڵرەحمانی نەژاد، پێژمان عەبدی و مەنسور عەبدی وخەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی دوای ئەوەی ڕاستەوخۆ لەلایەن هێزە سەربازییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە لە بەرزاییەکانی نەوسوود تەقەیان لێکرا، بە سەختی برینداربوون.

شایانی باس کە، کۆڵبەرە بریندارەکان بۆ چارەسەری پزیشکی گوازرایەنەوە بۆ نەخۆشخانە.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لەمەڕ باروودۆخی ئەو سێ کۆڵبەره هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *