غالب حوسێنی بانگکرا کرا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە

ک.م.م.ک:

بەپێی ڕاپۆرتەکان بۆ کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێنجشەمە 19ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، چالاکوانانی کرێکاری، غالب حسێنی، لە ڕێگای پەیوەندیەکی تەلەفۆنیدا بانگکرا بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئێران لە سنە.


دەزگا ئەمنییەکانی ئێران داوایان لە چالاکوانە کرێکارییەکە کردووە کە ڕۆژی شەممە 21 ڕەشەممە لە ئیدارەی ئەو دەزگایە لە سنە ئامادە بێت.


تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکارەکانی بانگکردنی ئەو هاوڵاتییە لەبەردەستدا نییە.


جێی تێبینیه که، غالب حوسێنی پێشووتر مێژینەی دەستبەسەرکردنی هەبووە.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: