بە هۆی وەرگەڕانی ماشینێک 18 کۆڵبەر بریندار بوون

ک.م.م.ک:
دووشەممە 16ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران لە نێزیک گوندی قەڵاگا وەرگەڕاوە و شەش کۆڵبەری خەڵکی شارەکانی سەلاس باوەجانی و جوانرۆ بریندار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتێکی دیکەی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، پێنج کۆڵبەری خەڵکی شاری سەلاسی باوەجانی بەهۆی پێکدادانی پرایدێک لەگەڵ خاوەرێک لەجادەی جوانرۆ- پاوە، بریندار و شۆفێری پرایدەکەش گیانی لەدەستداوە

جێی وەبیرهێنانەوەیە کە شەوی چوارشەمە 11ی ڕەشەممە، بەهۆی پێکدادانی دوو ئۆتۆمۆبیل لەجادەی جوانرۆ- پاوە، 7 کۆڵبەر بریندار ببوون.

تا کاتی نووسینی ئەم هەواڵە لەمەڕ باروودۆخی ئەو 18 کۆڵبەره بریندارە هیچ زانیارییەک لەبەردەست دا نییە.

کوشتن و بریندار کردنی کۆڵبەران تاوانێکی گەورەی دژی مرۆڤە کە لە لایەن حکوومەتی ئێران ڕۆژانە ڕوو دەدات و بۆتە بە دیاردە و ساڵانە بە سەتان هاوڵاتیی کورد دەبنە قوربانی.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *