زیندانی سیاسی کورد ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ لە دۆخێکی مەترسیداردایە

بەپێی ڕاپۆرتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان دۆخی جەستەیی ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ لە باڕێکی زۆر ناتەندروستدایە و بەرپرسانی زیندانیش لە هەناردە کردنی بۆ خەستەخانە خۆ دەبووێرن.

ڕەمەزان ئەحمەد کە لە کاتی دستبەسەر کردنیدا قۆڵی بریندار دەبێیت و چارەسەری پزشکیشی بۆ ناکرێ و دەبێتە هۆی ئاوسان و لە کار کەوتنی دەستی و چەندین جاریش مانگرتنی لە خواردن کردوە بۆ ئەوەی چارەسەری بۆ بکرێت وهەر جارە و کاربەدەستان بە وادەو بەڵێنی بێبنەما مانگرتنەکەیان پێشکاندوە تاوەکو لە بەهاری ئەمساڵدا دەیبەنە خەستەخانە و نەشتەرگەری دەستی دەکەن ، بەڵام  هەمدیسان قۆڵی هەوی کردۆتەوە و بێهداری زیندانی ڕەجایی شار ڕایگەیاندوە کە دیسان پێویستە  ڕەمەزان ئەحمەد نەشتەرگەری بۆ بکرێتەوە و بەرپرسانی زیندانیش وەک پیشەیی دایمی خۆیان ئەم پرسە وەک یاری بە چارەنوسی مرۆڤێک پشت گوێ دەخەن و بەم جۆرە شێوەیک لە ئەشکەنجە و ئازاردانی زیندانیان درێژە پێدەدەن.

شایانی باسە ڕەمەزان ئەحمەد کەماڵ کە ئەندامی پارتی کرێکارانی کوردستان و خەڵکی ڕۆژاوای کوردستانە، بەهەڵە ساڵی ٨۷ی هەتاوی ئاودیوی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەبێیت و بە برینداری دەکەوێتە دەستی هێزەئەمنیەتیەکانی کۆماری ئیسلامی و سزای ئێعدامی بەسەردا دەسەپێت، بەڵام دواتر سزاکەی دەگۆڕدرێت بۆ دەساڵ زیندان و ئێستا لە زیندانی ڕەجایی شاری کەرەج دا بە بارودۆخێکی نالەباری جەستەیی و ڕۆحییەوە لە تێپەڕاندنی هەشتەمین ساڵی حەپسەکەیدایە.

کۆمەڵەی مافی مرۆڤی کوردستان