هاوڵاتییەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا

ک.م.م.ک:
شەممە 14ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەک بە ناوی شەهاب (شوانە) عەلیزادە، خەڵکی مەهاباد، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتانەی گەیشتووە بۆ ناوەندی کۆمەلەی مافی مرۆڤی کوردستان، هێزە ئەمنییەکانی ئێران بەبێ فەرمانی دادوەری ئەو هاوڵاتییەیان دەستبەسەرکردووە و گواستوونەتەوە بۆ گرتووخانەی ئیتلاعاتی ئێران لە مەهاباد بۆ لێپرسینەوە.

شایانی باسە کە شەهاب عەلیزادە خاوەنی دووکانی کۆنەفرۆشی( ستۆکی شوانە)یە.

جێگای ئاماژەیە کە، تا کاتی بڵاوکردنی ئەم هەواڵە، هۆکاری دەستبەسەرکردنی ئەو هاوڵاتییە و ئەو تۆمەتانەی لەسەرییان هەیە، هیچ زانیارییەک لە بەر دەستدا نییە.
ع. س

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *