هاوڵاتییەکی دیکە بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەی لە شنۆ دەستبەسەرکرا

ک.م.م.ک:

شەممە 14ی ڕەشەممەی 2721ی کوردی، هاوڵاتییەکی بە ناوی سەردار ئالانی کوڕی لۆقمان و خەڵکی گوندی سینگانی سەربە شنۆ و دەرچووی بەشی کشتوکاڵ، بە مەبەستی جێبەجێ کردنی سزاکەی، دەستبەسەرکرا و گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لەو شارە.

جێگای ئاماژەیه که، ناوبراو له 8ی خەزەڵوەری ئەمساڵ، لەلایەن دادگای ئینقلابی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری شنۆ به تۆمەتی هاوکاری له گەل یەکێک لە پارتەکوردەکانی دژ بەحکوومەتی ئێران سزای 15 مانگ زیندانی تەعزیری بەسەردا سەپێنراوە.

شایانی باسە، کە ئەو هاوڵاتییە لە ڕێکەوتی 25ی گەلاوێژی ئەمساڵدا بەبێ بڕیاری دادوەری لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە لە شاری شنۆ دەستبەسەرکراوە و لە ڕێکەوتی 31 هەر ئەو مانگەدا، دوای لێپرسینەوە لە یەکێک لە گرتووخانەکانی ئێران لە شارەکە، گوازرایەوە بۆ زیندانی ئێران لەو شارە.

لەکۆتاییدا، لە یەکەمی خەرمانانی ئەمساڵ دا، سەردار ئالانی بە دابینکردنی بارمتە لە زیندانی کۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ ئازاد کرابوو.
ع. س

Leave a Reply

%d bloggers like this: